پارتی بۆ گەڕانەوەی بۆ كەركوك چاوەڕێی بڕیاری بەغدایە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك – گەرمیانی پارتی رایگەیاند، جگە لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی، دەیان بارەگای دیكەیان لەكەركوك داگیركراوە، لەئێستاشدا چاوەڕوانی حكومەتی عێراقن بۆ رێككەوتنی ئاسایكردنەوەی كەركوك و گەڕانەوەیان بۆ شارەكە.

فەرهاد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك – گەرمیانی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ژمارەییەك بارەگایان لەناوەڕاستی شاری كەركوك هەیەو داگیركراون، بۆ گەڕانەوەشیان گفتوگۆیان لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە، زیاتر لە ساڵێكە گفتوگۆ هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی شارەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو رێككەوتنەكەی كە دەكرێت دەبێت هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و لەگەڵ سوپای عێراق بەهاوبەشی لە چواردەوری كەركوكدا بن.

باسی لەوەشكرد، وەك پارتی ئامادەن بگەڕێننەوە، بەڵام بەو مەرجەی دۆخی شارەكە ئاسایی بكرێتەوە.

لە ماوەی رابردودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە ئیدارەی كەركوك كردووە بارەگاكانی پارتی لە كەركوك، لە نێویاندا بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی رادەستی ئەو حزبە بكرێتەوە، كە لە ئێستادا كراوەتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا