پۆڵەتیک پرێس
زیادبوونی کێش یان قەڵەوی بەهۆی خواردنی ناتەندروستەوە ڕوودەدات، کە بەشێکی خەڵک لەجیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن و زیانی تەندروستی هەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاددەکات.
پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕێنمایی دەدەن پەتاتەی سوورەکراو، بابەتەکانی هەویر، بیتزا، خواردنە زۆر چەور و خواردنەوە گازیەکان لە ژەمی ئێواران یان شەو درەنگدا نەخورێن، چونکە زۆر بەخێرایی دەگۆڕێن بۆ شەکر و وەک چەوری لە جەستەدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنمایی دەدەن دەربارەی نەخواردنی خواردنی تون لە شەودا چونکە دەبێتە هۆی سووتانی گەدە، هەروەها خواردنی شوکولاتە لە شەو درەنگدا دەبێتە هۆی تێکچوون و خەوزڕان، چونکە کافاینی تێدایە.