پۆڵەتیک پرێس
نزیکەی لە ٪٣٠ دانیشتوانی جیهان بە دەست کێشەی کەم خەویەوە دەناڵێنن، کە کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر تەندروستی لەش دروست دەکات، ڕەنگە توشی نەخۆشی دەروونیت بکات و بە دەست تێک چوونی باری تەندروستی جەستەتەوە بناڵێنیت، بەپێی بڵاو راوەکان هەندێک چا هەیە کە یارمەتی خەوێکی ئارام دەدات بە درێژایی شەو ئەو چایانەش بریتین لە
١-چای گوڵە بەیبون، بە یەکێک لە باشترین چایەکان دادەنرێت، لێکوڵێنەوەکان دەریانخستووە کە تایبەتمەندی سڕکەری هەیە، لە بێ خەوی و سترێس دوورت دەخاتەوە، بۆیە ئەگەر دەزانی سترێسیت و لە خەو خەبەرت ئەبێتەوە باشتر وایە چای گوڵە بەیبوون بخۆیتەوە.
٢-چای لاڤێندەر، خواردنەوەی کوپێک چای گەرمی لاڤێندەر شەوانە پێش خەوتن، یارمەتی هێورکردنەوەی مێشک دەدات و هەستێکی زیاترت پێ دەبەخشێت بۆ ئارەزوو کردننی خەوتن و پشوودان، دەمارەکان ئارام دەکاتەوە، دەشتوانیت زەیتی لاڤێندەر بۆن بکەیت بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی خەوت لێ بکەوێت.
٣- چای لیمۆو نەعنا، خواردنەوەی ئەم چایە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی دڵە ڕاوکێ و باشتر کردنی هەستەکان، یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بتونایت بە ئاسودەیی بخەویت.
٤-چای گوڵە ئەرخەوان، ماددەیەک هەیە لە ناو ئەم گوڵەدا کە وەک ئارامکەرەوە بەکار دەهێنرێت، هەرکێشەیەکت هەبوو دەتوانیت پێش خەوتن کوپێک لە چای گوڵە ئەرخەوانی بخۆیتەوە.