توشبووانی ئەم نەخۆشیانە پێویستە لە خواردنەوەی قاوە دووربکەونەوە

پۆڵەتیک پرێس

قاوە وەک یەکێک لە خواردنەوە زۆر بڵاوەکان لەهەموو جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دەخورێتەوە، سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیانی بۆ هەندێک نەخۆشان هەیە.

قاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ئەو کەسانە دروستدەکات کە بەدەست هەندێک لە نەخۆشیەکانەوە دەناڵێنن وەک:

-ترشەڵۆکی گەدە
قاوە، چا، خواردنەوە گازییەکان و هەموو ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە مەترسی توشبوون بە ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکەن، بۆیە ئەو کەسانەی کێشەکانی گەدە یان ترشەڵۆکیان هەیە پێویستە نەیخۆنەوە.

-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
توشبووانی بەرزی پەستانی خوێن پێویستە لە خواردنەوەی قاوە دووربکەونەوە، چونکە کافایین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە پەستانی خوێن.

-زیادبوونی کێش
خواردنەوەی قاوە ئەگەر پێش ژەمەکان بخورێتەوە هەستی تێربوون بۆماوەیەک زیاددەکات و وادەکات ژەمەکان لەکاتی خۆیدا نەخۆیت، دوای ماوەیەک هەستی برسێتی زۆر زیاددەکات و هۆکارێکە بۆئەوەی لە ژەمەکانی داهاتوودا بڕێکی زیاتر خواردن بخۆیت ئەوەش دەبێتە هۆی قەڵەوی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا