هەسەدە كۆتایی هێنا بە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكەی بۆ سەر كامپی هۆل

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، كە لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا 226 كەسیان دەستگیركردووە، كە سەر بە شانە نووستووەكانی داعش بوون و دەستیان بەسەر چەندین پارچە چەكیشدا گرتووە.

25 ی ئاب هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە هاوكاریی یەپەژە و قەسەدە، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مریی و ئەمنییان بۆ سەر كامپی هۆل بە ئامانجی ئاشكراكردنی شانە نووستووەكانی داعش و بنبڕكردنی كوشتن و سەربڕین و كۆنترۆڵكردنی دۆخی مەترسیداری كامپەكە دەستپێكرد و ماوەی 24 ڕۆژ بەردەوام بوو.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە فەرماندەكانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، كۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی لە كامپی هۆل ڕاگەیەندرا و سۆزدار خەلیل، ئەندامی فەرمانیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەیاننامەی كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكەی خوێندەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكرا، كە لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا 226 داعش دەستگیركراون كە 36 كەسیان ژنن و دەست بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنییشدا گیراوە، هاوكات دوو شەڕڤانیش لە پێكدادانێكدا لەگەڵ داعش شەهیدبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا