پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستیپێکرد.
پێشتریش ڕاگەیەندرا، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆببێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، “لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک دەخرێنەڕوو لە دیارترینیان دۆخی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت و بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستمی هاوسەرۆکایەتی و پەیڕەوکردنی سیستمی سەرۆک و جێگر دەدرێت”.