سوید: هیچ هۆکارێک نییە کە کوردەکان وا بیربکەنەوە مافە دیموکراتییەکانیان لە مەترسیدان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، “مەترسی لەسەر مافە دیموکراتییەکانی کورد نییە و  هیچ هۆکارێک نییە کە کوردەکان وا بیربکەنەوە مافەکانی مرۆڤ یان مافە دیموکراتییەکانیان لە مەترسیدان.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید بە میدیای وڵاتەکەی وت، “ئێمە خۆمان بەدەست ئەردۆغانەوە نەداوە و مەترسی لەسەر مافە دیموکراتییەکانی کورد نییە”.

وتیشی، “ئێمە ڕازی نابین بە ڕادەستکردنەوەی هیچ کەسێک مەگەر بەڵگەی چالاکیی تیرۆرستی لە دژی هەبێت، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە کە کوردەکان وا بیربکەنەوە مافە دیموکراتییەکانیان لە مەترسیدان”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سوید یاداشتنامەی چوارقۆڵی لەگەڵ تورکیا، فینلەندا و ناتۆ واژۆکرد، ئەم یاداشتنامەیە کۆتایی بە ڤیتۆی ئەنقەرە دەهێنێت و سوید و فینلەندا بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی وەسفیانکرد.

دواتر بەشێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی سوید نیگەرانی خۆیان بۆ ئەم بڕیارە دەربڕی و لایخۆیەوە ئامینە کاکەباوە پەرلەمانتاری کورد لە سوید وتی، پێویستە سوید بەزووترین کات ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم ڕێککەوتنە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا