دادگای فیدراڵی لێكۆڵینەوە لەچەند ماددەیەكی بودجە دەكات

پۆڵەتیك پرێس
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران عێراق رایگەیاند، حکومەت لە دادگای فیدراڵیدا بەرەنگاری زیاتر لە 10 ماددەی  یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2021 دەبێتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران عێراق وتیشی، پەرلەمانی عێراق هەمواری ئەو ماددانەی كەلەناو یاسای بودجەدا دایناوە بارگرانی دەخاتە سەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن كە یەكێك لەوانە زیادکردنی خەرجییەکانە چونكە ئەو زیادكردنەبەفشاری لایەنە سیاسییەكان بووە.

ئەو ڕاوێژکارەی حکومەت وتیشی:”دەستور دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی دیاریکردووە بۆ زیادکردنی هەرماددەیەك بۆ یاسای بودجە نەك هەموواركردنی چونكە هەموارکردنەوەی هەرمادەیەك کە بە ڕاوێژ لەگەڵ حکومەت دەبێت، بەپێچەوانەوە دەسەڵاتی جێبەجێکردن مافی ئەوەی هەیە کە داوا لە دادگای فیدراڵی بکات بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لەهەموواركردنەوەیاندا بكات.

وتیشی:” ئەركی داداگای باڵای فیدراڵییە بڕیار لەسەر دەستوریبوونی ئەو هەموارانەی ناو یاسای بودجە بدات”

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکێکی تر لەپرسەکانی بەردەم کاری بودجە ئەو هەڵانەن کە لەیاسای بودجەدا ڕویانداوەو جیاوازییەكی زۆر هەیە لەخەمڵاندنەكاندا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک