پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بوومەلەرزەیەک قەزای یەشیلیورتی پارێزگای ماڵاتیای تورکیای هەژاند.
سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 8:35 خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی ڕێختەر قەزای یەشیلیورتی هەژاند.
ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لەسەر زەوییەوە بووە و لە شارەکانی ماڵاتیای، کەهرامانماڕەش و نادیەمان هەستیپێکراوە.
لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە، چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی تورکیای هەژاند، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆریلێکەوتەوە.