لیرەی تورکی، دووەم خراپترین و بێ بەهاترین دراو

پۆڵەتیک پرێس؛

لیرەی تورکی تا دێت بەهاکەی دادەبەزێت بۆ نزمترین ئاستی و لە نوێترین دابەزینیشدا بەرامبەر دۆلاری ئەمریکایی داکشانێکی میژووی تۆمارکرد.

 

بە پێی ئاژانسی بلومبێرگ، لە مەمەڵە بازرگانییەکانی رۆژدا، لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاردا بە ڕێژەی  0,9% بۆ 7,8692 دابەزی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەمساڵ زیانەکانی ئەو وڵاتە بە هۆی بێبەها بوونی دراوەکەی بۆ زیاتر لە24% بەرز ببێتەوە.

 

بەو بێبەهابوونەی، دوای ڕیاڵی بەرازیلی، لیرەی تورکی لە ئێستادا بووەتە بووە دووەم خراپترین دراوی مامەڵەپێکەر لە بۆرسەکاندا.

 

ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگەیاندووە،  فشار لەسەر لیرەو بێبەها بوونی هاوکاتە لەگەڵ ئەو دۆخە ناجێگیرە سیاسییەی لە ناوچەکەدا هەیە، هۆکارێکی دیکەش تورکیا بەدوای تاقیکردنەوەی سیستمی موشەکی ئێس-400ی روسیدایە، کە ئەمریکا دژایەتی دەکات، وێڕای دەستوەردان لە تەنگژەی سەربازی و سیاسی لە قەوقاز و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

لەمبارەیەوە، بیتێر ماتیس، شرۆڤەکار لە رابۆبانک دەڵێت:”بەبێ گوێدانە ئەو پێکدادانە بەردەوامانەی کە لەنێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان ڕوودەدات، مەترسی سەپاندنی سزاکان لەسەر تورکیا بەهۆی کڕینی سیستمی ئێس-400 لە ڕوسیا زیاتر بووە، بۆیە ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانی کەم بوونەوەی بەهای دراوی ئەو وڵاتە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا