شیاومی یەکێک لە باشترین ئامێرەکانی دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی خۆی ئامادەدەکات لاپتۆپە نوێیەکەی بخاتە بازاڕەوە کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین لاپتۆپەکانی ئەمساڵ.

شیاومی ئێم ئای نۆت بوک پڕۆ کێشەکەی 1.4 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 14 ئینج و دیقەی2560/1600 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە.

چارەسەرکەری ئەنتڵ کۆری تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ویندۆز11 کاردەکات، دوای بارگاویکردن بەنزیکەیی بەرگەی هەشت کاتژمێر کارکردن دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا