موقتەدا سەدر ژمارەیەك رێنمایی بۆ خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوە ملیۆنیەكە دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرەكەی سەدر پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە و حەوت رێنمایی تایبەت بە خۆپیشاندانە ملیۆنییەكە بۆ خۆپیشاندەران بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی دادوەری هێڵی سورە و داواكاری سەرەكی ئێوە ئەنجامدانی چاكسازییە.

ساڵح محەمەد عێراق، سەركردە لە رەوتی سەدر كە بەوەزیرەكەی سەدر ناسراوە ژمارەیەك رێنمایی نوێی بۆ خۆپیشاندەرانی رەوتەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەكارهێنانی ناوی موقتەدا سەدر و بەرزكردنەوەی وێنەی یان بەكارهێنانی وتارێكی قەدەغەیە.

ساڵح محەمەد عێراقی، بڵاویكردوەتەوە، سەماحەتی موقتەدا سەدر، دەڵێت بەكارهێنانی ناو یان قسەیەك یان وێنەیەكی لە خۆپیشاندانەكاندا قەدەغەیە.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا هاتووە، داواكاری ئێوە چاكسازیی سیستەمە بە هەمو جومگەكانیەوە بە( یاسادانان ، دادوەری، جێبەجێكردن) و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران، كوتلە سەدری بە هیچ جۆرێك سازش لە داواكارییەكانی ناكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزە ئەمنییەكان، نەك هەر براتانن، بەڵكو لە ئێوەن و هێرشكردنە سەریان هێرشكردنە سەر سەماحەتی سەدرە، دەسەڵاتی دادوەری و بارەگاكانیان هێڵی سورن، ئێمە داوای چاكسازیان لێدەكەین.

بڵاوكردنەوەی ئەم رێنماییانە لە كاتێكدایە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانی ملیۆنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە شاری بەغدا ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا