“گومان دەكرێت پەرلەمان بەرنامەی كاری رۆژی دووشەممە بگۆڕێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، پێدەچێت دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەكی تاكتیكی بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە بگۆڕن بۆ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە كاتێكدا كارێكی نا پەیڕەوییە.

كوردە عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاری رۆژی چوارشەممە جارێكی دیكە دانیشتنی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەنجام بدرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی: ئێمە بینیمان كە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی شەممە دوای ئەوەی رێژەی یاسایی ئەندامان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئامادەنەبوون بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی گۆڕی بۆ بابەتی ( خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پاڵپشتی لەناكاو بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان و دەنگدان بە ئەندامانی لیژنەی دارایی نوێنەران).

كوردە عومەر وتیشی: گۆڕینی بەرنامەی كاری دانیشتنەكان نا پەیڕەویی و نایاساییە، بەڵام دەبێت گریمانەی كارێكی لەو شێوەیە بكەین لە دانیشتنەكەی رۆژی دووشەممەدا.

رونیشیكردەوە، ئەگەر كارێكی وا كرا، ئەوكاتە پەرلەمانتاران دەتوانن بێنەدەرەوە لە هۆڵی پەرلەمان و جارێكی تر رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بشكێنن.

رۆژی شەممە 26 ی ئادار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، بەڵام دوای ئەوەی رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەكە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەنەبوون كە دەبوو 220 پەرلەمانتار ئامادەبن بەڵام تەنها 196 پەرلەمانتار ئامادەبوون، بەوەش نەتوانرا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەنجام بدرێت، سەرۆكی پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی گۆڕی بۆ (خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پاڵپشتی لەناكاو بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان و دەنگدان بە ئەندامانی لیژنەی دارایی نوێنەران).

هاوكات سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی بڕیاریدا ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی دووشەممە 28 ی ئادار كۆببێتەوە بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پاڵپشتی لەناكاو بۆ ئاسایشی خۆراك و هەروەها رۆژی چوارشەممە 30ی ئادار ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار جارێكی تر كۆدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا