بە ڤیدیۆ.. ئاسایشی سلێمانی باندێكی ماددەی هۆشبەری دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند و هاوكات دەست بەسەر 6.28 كگم ماددەی هۆشبەری جۆری حەشیش و كریستاڵدا گرت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە تیایدا هاتووە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  لە سێ چالاکی جیاوازدا  هەشت كەسیان دەستگیركردووە، هاوكات دەستیان بەسەر بڕی ( ٦٫٢٨ ) کگم حەشیش و کریستاڵ ، لەناو شاری سلێمانی دا بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمەوادی هۆشبەر بە مەبەستی بردنی بۆدەرەوەی هەرێم گرتووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی 8/6/2021 تۆمەتبار (د ، م ، ح) لەدایک بووی ساڵی ١٩٨١ لەهەڵمەتێکدا دەستگیرکرا کە بەسەدان پارچە جگەرەی لەناو شاشەی ( TV ) دا شاردبۆوە ، تۆمەتبار بەپێی ماددەی ( ٣٠ ) مخدرات ڕاگیراوە و دەست بەسەر سەرجەم کەلوپەلەکاندا گیراوە .

هاوكات،ڕۆژی 10/6/2021 توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن بەناوەکانی ( ٲ ، ٲ ، ف ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٧٩ ، ( هـ ، ع ، ز ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٩ ٫ ( ڕ ، ت ،ر ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٨‌۹ کەهەستابون بە هێنانی بڕی ( ٢٫٣٠٠ ) کگم حەشیش کە لەناو (بلاجکتۆری لید) دا شاردبویانەوە ، مەوادەکە دەستی بەسەردا گیراو تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( ٢٥-٢٦) لەیاسای مخدرات ڕاگیراون .

ئاسایش ئاشكرایكردووە، ڕۆژی 10/7/2021 لەچالاکیەکدا توانرا چوارکەس دەستگیربکرێن بەناوەکانی ( ٲ ، ٲ ، ف ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٣ ٫ ( ح ، ب ، خ ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٦ ( ر ، ع ، ح ) لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٢ ، ( ٲ ، ٲ ، خ ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٩ ٫ بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمەوادی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و شاردنەوەی لە سلایتی ئۆتۆمبێلدا کە بڕەکەی ( ٣٫٩٨٠ ) کگم بووە ، مەوادەکە دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتباران بە پێی ماددەی ( ٢٥ ) لەیاسای مخدرات ڕاگیراوون .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا