پۆڵەتیک پرێس
ڕیەڵ می مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
ڕیەڵ می کیو سێڤن کێشەکەی 197 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.4 ئینج و دیقەی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 800 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن778 جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ642 ئێڵی تێدابەکارهاتووە، چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.