پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی مۆبایلی هواوی پی 70 پۆکێت ئێس کە توانای نوشتانەوەی هەیە بەتایبەتمەندی زۆر دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
هواوی پی 70 پۆکێت ئێس کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.93 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن911 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی فایفی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید14 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+50+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 108 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 5111 میلی ئەمپێرە.