پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای چینی شیاومی خۆی ئامادە دەکات بۆ دیزاینکردنی نەوەیەکی دیکە لە مۆبایلەکانی ئێم ئای سی سی.
شیاومی کامێرای مۆبایلە نوێیەکانی بە پێشکەوتووترین شێوە دیزاین دەکات، مۆبایلەکانی ئێم ئای سی سی ڕکابەری مۆبایلەکانی ئۆپۆ ڕینۆ6 پڕۆ و ڤیڤۆ ئێکس6 پڕۆ دەکات، هەروەها دیزاینەکەی باشترە لە مۆبایلی ئێم ئای11 لایت فایف جی.
کۆمپانیای شیاومی ئێستا لە کۆتا تاقیکردنەوەی مۆبایلەکانی ئێم ئای سی سی دایە و چاوەڕوان دەکرێت بەمزوانە کاتی بڵاوکردنەوەی ڕابگەیەنێت.