مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەندراوێك لەبارەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستخۆشی لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات بۆ كاندیدكردنی محەمەد شەیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق و رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی هەنگاوێكی گرنگیان نا لە رێی بە گوڕكردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووە: دەستخۆشی لە بەڕێزانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین كە بە كاندیدكردنی بەڕێز محەمەد شەیاع ئەلسودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتوو هەنگاوێكی گرنگیان نا لەڕێی بەگوڕكردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا. هیوادارین ئەم هەنگاوە رێكارە یاسایی و دەستوورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ خێراتر بكات.

ئەوەشهاتووە، ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە، جەخت لە پتەوكردنی هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییە نیشتمانییەكان دەكاتەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار كە ببێتە مایەی سەقامگیری، بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری، خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و پاراستنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد و عێراق و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا