پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەری گشتی گومرگ ڕایگەیاند، ئەو گرانیەی ھەیە ھۆکارەکان دەرەکین و لەسەرچاوەی بەرھەمھێنان نرخیان بەرز بوەتەوە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و باج و ڕسوماتی گومرگی لەسەر ژمارەیەک ماددەی خۆراکی ھەڵگیراوە بە مەبەستی ئەوەی نرخی خۆراک بەرز نەبێتەوە لە بازاڕەکانی ھەرێم.
وتیشی، بەتایبەتی پێداویستیە سەرەکیەکانی ڕۆژانەی خەڵک، وەک ئارد و برنج و شەکر و چاو پاقلەمەنی و زەیت، ھەروەھا ھەڵگرتنی باج بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت، تا لایەنی کەم ئەو گرانیەی جیھانی گرتۆتەوە کاریگەری کەمتر بێت لەسەر ھەرێم.
ئاماژەی بەوەشدا، لەو گرانیەی بازاڕەکانی جیھانی گرتۆتەوە و دەرکەوتووە، بازاڕی ھەرێم بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەر و جیھان زۆر باشترە، هۆکاری گرانیەکەش هۆکاری دەرەکین لە سەرچاوەی بەرهەم هێنان نرخیان بەرزبووەتەوە.