پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە16ی کانونی دووەم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ خەڵکی هەولێر ڕایگەیاند، لەپێناو ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر ئەمڕۆ گردبوونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە،” له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێری هه‌میشه سه‌ربه‌رز و کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی پێشوتریش، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردووه و بڕیاره کاتژمێر 10:30 گه‌وره و بچووک چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ڕیسواکردنی بکه‌رانی ئه‌و تاوانه له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن و مۆڵه‌تیان پێدراوه و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین”.
ئاماژەی بەوەکرد، “داوا له‌جه‌ماوه‌ری هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ولێر و دەووربەری ده‌که‌ین، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ولێر و پڕۆتستۆکردنی ئه‌و تاوانه، به‌شداری فراوان بکه‌ن”.
لەکاتێکدا، شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی هەولێر و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.