پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەجم جەبوری پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری 287 کە تایبەتە بە زەوییەکانی سەربازگەی غەزلانی تا بکرێنە یەکەی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان.
سەربازگەی غەزلانی کۆنترین و گەورەترین سەربازگەی سوپای عێراق کە دەکەوێتە شاری موسڵەوە، دواتر لە ساڵی 2014 کاتێک داعش موسڵی کۆنتڕۆڵکرد، ئەم سەربازگەیەی خستەژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
نەجم جەبوری ئاماژەی بەوەکرد، پارێزگا و شارەوانی موسڵ هەڵدەستن بە ئامادەکردنی نەخشەسازی هونەری نوێ تایبەت بە پڕۆژەی زەوییەکانی غەزلانی، لەو زەوییانەدا چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون دروستدەکرێن کە دەبنەهۆی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.
ماوە ماوە کێشەی سەربازگەی غەزلانی سەرهەڵدەداتەوە و ئەم کێشانە دەبنە هەڕەشە بۆسەر 1300 خێزان کە پێش ساڵی 2003 لەو سەربازگەیە نیشتەجێبوون بەو بیانووەی گوایە خاوەندارێتی ئەو زەوییانە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراق.