پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی نەینەوا ڕۆژی چوارشەممە تەرمی گەنجێکی لە ئاوی ڕووباری فوراتدا دۆزیەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە موسڵ ڕایگەیاند، “گەنجێک لە بیستەکانی تەمەنیدا، ڕۆژی سێشەممە لەکاتی مەلەکردن لە ڕووباری فوراتدا نقومبووە و گیانی لەدەستداوە”.
وتیشی، “تیمە تایبەتەکانی پۆلیسی موسڵ توانیویانە ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەکەی لەناو ڕووباری فوراتدا بدزۆنەوە”.
جێی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە شەشەم حاڵەتی نقومبوون و گیان لەدەستدانە کە لەناو ڕووباری فورتدا تۆمارکرابێت.