پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، بەستنی کۆنگرەی یەکێتی پێش وادەی خۆی، حزبێکی زیندوو و بوێرە کە دەتوانێت لە کاتێکی سەختی وەک ئێستا بڕیاری بەستنی کۆنگرە بدات.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، یەکێتی حزبێکە هەمیشە دەیەوێت خۆی نوێبکاتەوە و روئیای بگونجێنێت لەگەڵ بارودۆخی سەردەم بۆیە بڕیاری بەستنی کۆنگرە شتێکی باشە و گەشبینین دەرئەنجامەکەی باش دەبێت”.
قوباد تاڵەبانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پیرۆزبایی لە كەسوكاری شەهیدان بەتایبەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان بە گشتی دەكەم، هیوادارم سەرجەم هەڤاڵان بەرۆحیەتی حزبی لە كۆنگرە بڕوانن و رێز لە خەباتی یەكێتی بگرن.
لەبارەی بانگهێشتی میوانان بۆ پێنجەمین كۆنگرە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی بۆ كوردستان و عیراق و ناوچەكە گرنگە، لەم روانگەیەشەوە بەپێویستمان زانیوە دەرگای كۆنگرە بە رووی میوانەكانمان بكەینەوە و لەگەڵماندا بەشدار بن لەم رۆژە مێژووییەدا.