پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشیەکانی دڵ بەهۆی کێشە تەندروستیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکانەوە دروستدەبن، بە یەکێک لە نەخۆشیە کوشندەکان لەجیهاندا دادەنرێت.
ڕاپۆرتە پزیشکییەکان ئەوە ڕووندەکەنەوە سیستمی خۆراکی هۆکاری سەرەکی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵە، چەوری، شەکر و خوێ بە مەترسیدارترین خواردنەکان بۆ تەندروستی دڵ دادەنرێن کە ڕێژەیەکی زۆری خواردن و شیرینیەکانیان پێکهێناوە.
پزیشکەکان جەخت دەکەنەوە ژەمەکانی وەک شوکولاتە و بابەتەکانی هەویر نەخورێن چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری و شەکریان تێدایە لەجێی ئەوان میوە یان هەندێک چەرەساتی بێخوێ بخورێن باشترە، شەکر و خوێ هەوکردنەکانی جەستە زیاددەکەن کە زیانی تەندروستیان بۆ دەمارەخوێنەکان دەبێت و مەترسی توشبوون بە گیرانی دەمارەخوێنەکان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاددەکەن.