سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی باینجان

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی باینجان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، دەوڵەمەندە بە کانزاکانی زینک و پۆتاسیۆم، بەڵام ئەگەر باینجان بە خاوی بخورێت سوودەکانی زۆر زیاتر دەبێت.

باینجان لەجیهاندا لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێت و تام و چێژێکی تایبەتیان پێدەبەخشێت، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و کالۆری کەم تێدایە بۆیە هەستی تێربوون زیاد دەکات و سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.

فوائد الباذنجان النيء - سطور

 

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی باینجانی خاو(کاڵ):

-ڕێگری لە توشبوون بە کەم خوێنی دەکات، چونکە ڕێژەیەکی باش کانزای ئاسنی تێدایە.

-ئەو ڕیشاڵانەی لەناو باینجاندا هەیە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدەن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دادەبەزێنن.

-ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ باشترکردنی کرداری هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان هەیە.

-یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە کانزاکانی ئاسن و کالیسیۆم.

-ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە، دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاد دەکەن هەروەها کالۆری کەمە ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشەدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا