وازهێنان لە جگەرە کێشان بێ ئەوەی کێش زیاد بکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕۆژی ٣١ی مانگی ئاداردا کە ڕۆژی ڕوبەڕوبونەوەی جگەرەیە، ڕوونکردنەوە دەدەات دەربارەی زیانەکانی جگەرە.

جگەرەکێشان دەبێتە هۆی مردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەجیهاندا، ساڵانە بەنزیکی شەش ملیۆن خەڵک بە جگەرەکێشان گیان لەدەست دەدات، لەو ژمارەیەش ٦٠٠ کەسیان بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی جگەرەکەوە گیان لەدەست دەدەن نەک بەهۆی جگەرەکێشانەوە.

Stop Smoking with Hypnosis and NLP in Bray and Wicklow

هەندێک کەس دەیانەوێت واز لە جگەرە کێشان بهێنن، بەڵام ترسی ئەوەیان هەیە لەگەڵ وازهێنان لە جگەرە کێشان کێشیان زیاد بکات، ئەم کێشەیەش چارەسەری هەیە، ئەویش بە هەڵبژاردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست، ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی و خواردنەوەی ڕێژەیەکی تەواوی ئاو، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەمانە دەتوانیت واز لە جگەرە کێشان بهێنیت بێ ئەوەی کێشت زیادبکات.

جگەرە کێشان بەگشتی زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، هەروەها هۆکارێکی سەرەکیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە، نەخۆشیەکان دڵ و دەمارە خوێنەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا