مەترسیەکانی بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر ئەنتیبایۆتیک مەترسی هەیە و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هەندێک بەکتریا.

نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێن: ئەنتیبایۆتیک یەکێکە لە هەڕەشە ترسناکەکان ڕوبەڕووی کۆمەڵگاکانی جیهان دەبێتەوە، پێیان وایە لە دەوروبەری ساڵانی ٢٠٥٠دا دەبێتە هۆی گیان لەدەست دانی ١٠ ملیار خەڵک.

کۆمەڵێک لێکۆڵەرەوەی بەڕیتانی و ئەوروپی خوێندنەوەیان بۆ بابەتەکە کردووە، لەئەنجامدا پێیان وایە بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک بۆ بێهێزکردنی بەکتریایەک هەندێک کات دەبێتە هۆی بەهێزکردنی.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان لەجیهاندا بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ڕێژەیەکی زیاتری خەڵک بەراورد بەو ڕێژەیەی بە شێرپەنجە گیان لەدەست دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا