پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای تۆمارکردنی دووەم کەیسی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی ئیبۆلا لە ئەفریقا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زەنگی مەترسی لێدا.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە باکوری ڕۆژئاوای کۆماری کۆنگۆی دیموکرات کەسێکی دیکە بە نەخۆشی ئیبۆلا گیانی لەدەستداوە.
تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە دوای چەند ڕۆژێکی کەم دێت لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە کوشندەیە لە چەند ناوچەیەکی ئەفریقا.
لە بڵاوبوونەوەکانی پێشووتری نەخۆشی ئیبۆلا تێکڕای گیانلەدەستدان لەنێوان %25 و %90 بووە، کە بە یەکێک لە کوشندەترین نەخۆشییەکان دادەنرێت.
نەخۆشی ئیبۆلا لەڕێی بەرکەوتن بە شلەکانی جەستەی کەسی توشبوو یان ئەو کەرەستانەی بەکاریدەهێنێت دەگوازرێتەوە و دیارترین نیشانەکانی ئازاری ماسولکە و تای بەهێزە هاوشێوەی ئەوەی لە نەخۆشییە دیارەکانی تری وەک مەلاریا هەیە.