ئەو کەسەی هاوسەرەکەی سەربڕی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسەی هاوسەرەکەی خۆی سەربڕی دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی (کوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەکی کوردستان-ی شاری هەولێر ڕویدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی ئاسایشی گەڕەک گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە و دەرکەوت لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی ( أ. ش . ع.) لەسەر کێشەی خێزانی بە چەقۆ کوژراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کرد، “دواتر توانرا دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تاوانبار دەستگیربکرێت و لەسەر فەرمانی داوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی 406 لەلامان بەندکراوە و لە ڕێگەی دادگا ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا