یەکەمین کۆڕبەندی ئابووری نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 14 ی حوزەیرانی 2023  کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و شاندی یاوەری بەشداربوون لە یەکەمین کۆڕبەندی هاوبەشی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کە بە ئامانجی پێشخستن و گەشەی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولا ئەنجامدرا.

لە وتەیەکدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسی گرنگی بوونی کۆمپانیا بەریتانیەکانی کرد لە هەرێمی کوردستان و بەپێویستی زانی ژمارە و چالاکیەکانیان زیاتر بکرێت و وتی: لە ئێستادا (148) کۆمپانیای بەریتانی تۆمارکراون لە هەرێمی کوردستان و ئومێدەکەین زۆرترین کۆمپانیا و تەکنەلۆجیای بەریتانی ئەزمونەکانیان بهێننە کوردستان.

لایەنی بەریتانیش بەخۆشحاڵیەوە سوپاسی پێشوازی و هەماهەنگی شاندی حکومەتیان کرد بۆ کارکردن لە ناو هەرێم دا بە ئامانجی پێشخستنی ئابووری ناوچەکە.

جێی ئاماژەیە کە هەریەکە لە ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار و ڕاوێژکاری پەیوەندیەکان و بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و ژمارەیەک نوێنەری کۆمپانیا لە هەرێم هاوەڵی شاندی هەرێمی کوردستان بوون .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا