فەرماندەیەکی سەربازی وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان ھێنا

پۆڵەتیک پرێس

دلاوەر حاجی عوسمان فەرماندەی سەبازی بزوتنەوەی گۆڕان بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی خۆی لە بزوتنەوەکە راگەیاند.

دلاوەرە حاجی عوسمان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی،

ساڵی نوێ لە ھەموو  لایەک پیرۆز بێت ھیوادارم ساڵی 2022وەکو جوانی ژمارەکەی ببێتە مایەی خێرو

خۆشی بۆ چینی  خوارەوەو  ئەوەی ھەموومان چەندین ساڵە ھەوڵمان بۆ داوەو بێتە دی وە ساڵی نوێ ی 2022 دەکەمە وەرچەرخانێکینوێ لەژیانی تایبەتی خۆمدا.

دەشڵێت،بەندە ئەمڕۆ 40 چل ساڵ تەواو دەکەم لەژیانی سیاسی و حیزبایەتیدا  بۆیە بە بڕوای تەواوی خۆم لەم کاتەوە بڕیارمدا واز لەژیانی سیاسی و حیزبایەتی ئێجگاری بھێنم“.

هاوکات باسی لەوەکردووە، لە ماوەی ئەم چل ساڵەدا بە باوەڕی تەواوەوە بووەتە پێشمەرگە و  بە ئیشی باش و خراپەوە بە باوەڕی تەواوە چوەک پێشمەریەک فەرمانی لاسەروی خۆی جێبەجێکردوە چ وەکو فەرماندەیەک فەرمانی کردبێت چ وەکو یەکێتی یان وەکو گۆڕان بە ھیچجۆرێک لێ ی پەیشمان نییە.

دلاوەر حاجی عوسمان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت ،دوای ماندوبونێکی زۆر بڕیارمدا وەکو خانەنشینێکی سەربازی لەماڵی خۆم پشوو بدەم نەبیرو باوەڕ نە بۆچونم تەعبیر لە ھیچ حیزبێک ناکات لێرەوە داوای لێبوردن لە ھەموو جەماوەری گەلەکەمان دەکەم کە بەھۆی بیروباوەڕیجیاوارەوە بەھۆی خۆم یان کەس و کارم یان ھاوڕێ و ھاومەبدەئەکانمەوە دڵیان ئێشاوە یان توشی ئازار بون ھیوادارم بەگەورەیی خۆیان بمبورن“.

دلاوەر حاجی عوسمان پێشتر لە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، بەڵام دوای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ٢٠٠٩پەیوەندی بەو حزبەوە کردو بە کەسێکی نزیک لە نەوشیروان مستەفا رێکخەری پێشووی بزوتنەوەکە دادەنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا