تەندروستی سلێمانی هاوكاری بریندارانی رووداوەكەی حەمدانییە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامادەیی هەموو هاوکارییەکە بۆ بریندارانی ڕووداوەکەی حەمدانییە.

تەندرفوستی سلێمانی بڵاویکردەوە، د.صباح نصرالدین، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی رووداوای ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا دەكات كەبەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لەهۆڵێك لەكاتی بەرێوەچونی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سەد كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو پەیامەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێشوازی كردن و چارەسەركردنی بریندارانی ئەو رووداوای ئاگركەوتنەوەی قەزای حەمدانییە.

هاوکات، دوپاتیكردەوە ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەن بۆ چارەسەركردنی بریندارانی ئەو رووداوە و پێشكەش كردنی هەر جۆرە یارمەتیەك بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو كارەساتەی روویداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا