لەبەغدا دژی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم خۆپیشاندانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدای پایتەختی عێراق دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی سەروەری عێراق و بێدەنگی حکومەت لە ئاست ئەو هێرشانە خۆپیشاندانە.

ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، “ئێمە وەک نوێنەرانی گەل دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق دەوەستینەوە”.

دەشڵێن، “داوا دەکەین ڕێز لە بنەماکانی هاوسێیەتی بگرن و میکانیزمێکی دیکە بگرنەبەر بۆ ئەو کێشانەی هەتانە، میکانیزمێک کە نەبێتەهۆی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و شکاندنی شکۆی گەل”.

شەوی 17 ی ئەم مانگە، سوپای توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، پێشتریش لە 15 ی ئەم مانگەدا هێرشی ئاسمانی بۆ ئەو ناوچانە دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا