پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ناحیەی بامەڕنێی سەربە پارێزگای دهۆک، هێرشی مووشەکیی کرایەسەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک بنکەی سەربازی تورکیا لە ناحیەی بامەڕنێی سەربە پارێزگای دهۆک، مووشەکێک کەوتووە خوارەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی موشەکەکەوە ئاگر لە پوش و پەڵاشی دەوروبەری بنکە سەربازییەکەی تورکیا کەوتووەتەوە”.