کۆمپانیای کار دەبێتە هۆی بێکاربوونی هەزار و 500 کارمەند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە ڕایدەگەیەنێت دروستبوونی نارەزایەتی خەڵكی پارێزگاكەی دژی كۆمپانیای كار بەهۆی گرێبەستێكی کۆمپانیاکەیە لەگەڵ حكومەتی عێراق.

زوهرە بەجاری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە رایگەیاندووە:” گرێبەستێكی نایاسایی كۆمپانیای كار لەگەڵ حكومەت بوەتە هۆی بێكاربوونی زیاتر لە هەزار و 500 كرێكار و كۆمپانیاكە لەو رێژە كرێكارەی لە گرێبەستەكەدا رێككەوتنی لەسەر كراوە تەنها 400 كرێكاری وەرگرتووە و ئەمەش بوەتە هۆی دروستبوونی نارەزایەتییەكی زۆر لە پارێزگاكەدا دژی ئەو كۆمپانیایە”.

ئاماژەی بەوەشداوە:” كۆمپانیای كار لەبەرامبەر ئەو گرێبەستەی پەیوەستە بە بەرهەمهێنانی كارەباوە داوای 75 ملیۆن دۆلار لە حكومەت دەكات و تا ئێستا یەك چركە كارەباشی بەرهەم نەهێناوە، بەڵام بەپێی گرێبەستەكە دەبێت پارەكەی پێبدرێت و ئەمەش نایاساییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا