هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر شاری هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا چەند مووشەكێك ئاراستەی شاری هەولێركران و تا ئێستا ئاماری زیانەكان نەزاندراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دەنگی هەشت بۆ 10 مووشەك بیستراوە.

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن موشەكەكان لە سنوری ناحیەی رزگاری و قەزای خەبات كەوتوونەتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە كردووە.

سەرچاوەیەك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەشت مووشەك لە گوندی كەرملێس لە سنوری دەشتی نەینەوا ئاراستەكراون، ئەو گوندەش لە ژێر كۆنترۆڵی حەشدی شەعبیدایە و تا ئێستاش هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە.

وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێكرد، مووشەكەكان بە ئاراستەی كۆمپانیای كار ئاراستە کراون بەڵام هیچ مووشەكێك بەر كۆمپانیاكە نەكەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی كارمەندانی كۆمپانیاكە زیانیان بەركەوتووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، رایگەیاند: گروپێكی لە یاسا لادەر كاتیۆشاكانی ئاڕاستە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا