ئەمریکا: ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، سیستمی حکومڕانی ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی پێشێلکارییەکی بەرفراوانی دژی مافەکانی مرۆڤ ئەنجامدەدات.

لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژە بەوەکراوە، “لە ئێران دادگا سەروەر نییە و دەسەڵاتی ئێران بەشێوەیەکی نایاسایی دەستوەردەداتە کاروباری تایبەتی هاوڵاتیانەوە، بۆ هەر تاوانێک نەک تەنیا تاوانبار، بەڵکو ئەندامانی خێزانەکەشی سزادەدرێن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “دەسەڵاتی ئێران لە ناکۆکییە سیاسییەکانیشدا مافەکانی مرۆڤی پێشێلکردووە، بۆنمونە پشتیوانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و کۆمەڵە “تیرۆرستییەکانی” ناوچەکەی کردووە وەک ئەوەی لە عێراق، یەمەن و سوریا کردی، جگە لەمانەش بەشێوەیەکی نایاسایی لە سوریا منداڵانی کردووەتە سەرباز”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێران سنوورێکی هێجگار توندی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و بواری میدیا داناوە، ڕۆژنامەنوسان دەستگیردەکات و دادگاییان دەکات و چاودێری دەخاتەسەریان، جگە لەو سنوورەی لەسەر ئینتەرنێت و ئازادی ئایینی و کۆبوونەوەکان دایناوە.

ئەوەش هاتووە، “هاووڵاتیانی ئێران ناتوانن لەڕێی هەڵبژاردنی پاک و ئازادەوە سیستمی حکومڕانییان بگۆڕن”.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا 96 کەس لە زیندانەکانی ئێراندا کوژراون و هەر بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، “ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی ئێراندا دەمرن ڕەنگە زۆر زیاتر بێت لەوەی دەوترێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا