پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی عێراق داواده‌كات، موچه‌ی سێ مانگی داهاتووی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌دۆلار دابه‌شبكرێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “داهاتی مانگانه‌ی عێراق به‌گوێره‌ی دواین داتای وه‌زاره‌تی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 5.8 ملیار دۆلار، بۆیه پێویسته چاو به‌و چینه‌دا بخشێندرێته‌وه كه به‌هۆی گۆڕینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند بوون”.
ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌شڵێت “له‌چوارچێوه‌ی كاری چاودێریكردنماندا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت به دۆلار موچه‌ی سێ مانگی داهاتووی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بۆچوونی وایه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه بدات، لێكه‌وته‌كانی دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها واده‌كات به‌های دیناریش به‌رزبێته‌وه.