ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن لەکاتی بەربانگدا میوە بخۆیت

پۆڵەتیک پرێس

لەمانگی ڕەمەزاندا بەهۆی گۆڕانی ژەمەکانەوە هەندێک کەس بەتەواوی سیستمی خۆراکیان تێکدەچێت، ئەمەش کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت، زۆر گرنگە لە مانگی ڕەمەزاندا میوەکان بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان.

بەشێوەیەکی گشتی میوەکان بە ژەمێکی سەرەکی رۆژانە دادەنرێن، جەستە پێویستی بە میوە جۆراوجۆرەکان هەیە بەمەرجێک بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن، پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا میوەکان فەرامۆش نەکرێن لەکاتی بەربانگ و پارشێویشدا بخورێن، چونکە لەکاتی بەڕۆژووبوندا جەستە پێویستی بە ڕێژەیەکی زیاتر لە ڤیتامین و کانزاکان هەیە.

وصفات أكلات تساعد على حرق الدهون – تريند

ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن لەکاتی بەربانگدا میوە بخۆیت:

-دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان بەرگری لەش بەهێز دەکەن.

-جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە، ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.

-میوەکان شەکری سروشتیان تێدایە خواردنیان لەکاتی بەربانگدا پێویستی جەستە بۆ شەکر دابین دەکەن و خواستی خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە شیرینیە زیانبەخشەکان کەمدەکەنەوە.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانیان تێدایە یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس و قۆڵۆن دەدەن، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، قەڵەوی و شەکرە کەمدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا