پۆڵەتیک پرێس
کانزای ئاسن یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بۆجەستە، کەمی ئەم کانزایە لەجەستەدا دەبێتە هۆی کەمخوێنی، کە چەندین نیشانەی جیاوازی وەک، کەمی وزە، ماندوێتی، کەمی توانای سەرنجدان و گێژبوونی هەیە.
کانزای ئاسن دەتوانرێت لە خواردن و خواردنەوەکانی ڕۆژانەوە دەستبکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا سێ خواردنەوەی سروشتی چارەسەری کەمخوێنی دەکەن، چونکە دەوڵەمەندن بە ئاسن بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” ئەوانیش:
-شەربەتی سەوز
شەربەتی سەوز واتە شەربەتی تێکەڵە لە سەوزەواتەکانی وەک مەعدەنوس، سپێناخ، کەرەفس و لیمۆ یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی کەمی ئاسن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە.
-شەربەتی سپێناخ و ئەنەناس
سەرچاوەیەکەی سەرەکی ئاسن و ڤیتامینە سیە بەیەکێک لە باشترین چارەسەرەکانی کەمخوێنی دادەنرێت، دەتوانرێت لیمۆ و پڕتەقاڵیشی بۆ زیادبکرێت.
-شەربەتی هەنار و خورما
دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین سی، ڤیتامین سی بەرپرسە لەوەی جەستە ئاسن وەربگرێت، بەوشێوەیە ئەم شەربەتە سوودێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی هەیە.