%60ی بیرەکانی هەولێر و دەوروبەری وشکیان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم، %60ی بیرەکانی هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری وشک بوون.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم ڕاگەیاند، بەھۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوییەوە نیوە زیاتری ئەو بیرانەی ئاو بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکەن، وشک بوون و دەتوانم بڵێم %60ی بیرەکان وشک بوون.

دەشڵێت، “ھەموو ئەو بیرانەی وشک بوون و ئەوانەی نزیکن لە وشکبوونیش بیری بەدیلیان بۆ لێدەدرێت”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، چاوەڕێی نوسراوی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ خەرجکردنی ئەو حەوت ملیار دینارەی بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی هەولێر تەرخانکراوە.

بەگوێرەی قسەکانی ئاری ئەحمەد، دەست بە ئامادەکاری دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە، بەتایبەتی ئەو بیرانەی وشک بوون لەگەڵ ژمارەیەک بیری نوێ بەو پارەیە لێدەدرێن کە ژمارەیان 138 بیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا