چۆمسکی: تا کوژرانی دوایین ئۆکرانی ئەمریکا بەردەوامی بە جەنگ دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نۆوام چۆمسکی پڕۆفیسۆری زمان و فەیلەسوفی ئەمریکی لەبارەی ڕۆڵی ئەمریکا لە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا هاتەدەنگ و دەڵێت، “ئەمریکا تا کوژرانی دوایین ئۆکرانی بەردەوامی بەجەنگ دەدات”.

چۆمسکی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکرد، ئەمریکا دەیەوێت جەنگ بەردەوام بێت تا دوایین ئۆکرانی دەکوژرێت، ئەمە قسەی من نییە یان قسەیەک نییە لەخۆمەوە بیجومەوە، بەڵکو قسەی دیپلۆماتکارێکی ئەمریکییە کە ئەویش چارلز فریمان، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکایە لە سعودیە.

دەشڵێت، تەنها بەوەشەوە ناوەستێت کە جەنگ بەردەوامی هەبێت تا کوژرانی دوایین ئۆکرانی، بەڵکو ئەگەرێکی زۆر هەیە دۆخەکە بچێتە قۆناغێکی دیکەوە و تیایدا پێکدادان لەنێوان هێزە ئەتۆمییە گەورەکاندا ڕووبدات، ئەوەش بەواتای کۆتاییهاتنی جیهانی ئێستا.

لە ڕۆژی 24ی شوباتی ڕابردووەوە ڕوسیا هێرشی بەرفراوانی سەربازی دژی ئۆکرانیا دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، بەڵام نە ئەمریکا و نە وڵاتانی ڕۆژئاوا نەیانتوانیوە نێوەندگیری بکەن و هۆکارێک بن بۆ ئاگربەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا