دەستپێشخەرییەکی نوێ لە چوارچێوەی هەماهەنگیەوە

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی مەکتبەی سیاسی بزوتنەوەی سادیقون ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەک دەکات لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئادار مەحمود ڕوبەیعی، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی سادیقون لە لێداوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “بڵاو بوونەوەی پەیامی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ چارەسەر و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستای عێراق”.

ڕوبەیعی ڕوونیشی کردەوە  “چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی تازەی هەیە و بە تەواوکردنی دەستپێشخەریی گشتگیری نیشتمانی، لە دوو رۆژی داهاتوودا دانووستاندن لەگەڵ قەوارە سیاسییەکان و سەربەخۆکان دەکرێت”.

دەستپێشخەریەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتێکدایە ، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەدر دەستپێشخەریەکی کردوو ئاماژەی بەوەدا  “لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە تا 9ی مانگی شەوال، هەلی دانوستان دەداتە سەرجەم هێز و لایەنەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا