حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی پرۆژەیەکی نوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی پرۆژەیەکی نوێ بۆ گرنگیدان بە کەرتی ئاو دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم دا، پاڵپشتی پرۆژەی هایدرۆ پاوەری دێرەلووک دەکات، بە ئامانجی گرنگیدان بە کەرتی ئاو و دروست کردنی بەنداو.

ئامانج لە پاڵپشتی کرجنی ئەم پرۆژەیە دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ هاولاتیان، هەروەها زیادکردنی بەرهەمهێنانە لە کارەبادا، لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە بڕی 38مێگاوات کارەبا دەخرێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی.

پرۆژەکە نزیکەی 130ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە، لە ئێستادا نزیکەی لە %90ی کارەکانی تەواوبووە، هەلی کاری بۆ نزیکەی 300کەس دابین کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی تەواوبوونی پرۆژەکە دەکات.

لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە گەڕەکەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان توشی کێشەی کەم ئاوی هاتن، لە ئێستاشدا مەترسی کەم بوونەوەی کارەبا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا