نەتەوەیەکگرتووەکان: چارەنووسی 100 منداڵی دەستبەسەرکراو لە زیندانی گوێران نادیارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی هۆشدارییاندا، چارەنووسی 100 منداڵی دەستبەسەرکراو کە تەمەنیان لە خوار 12 ساڵە لە زیندانی گوێران نادیارە.

مانگی کانوونی دووەمی 2022 چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر زیندانی گوێران لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی زانیاری نەتەوەیەکگرتووەکانیش چارەنووسی 100 کەس لەو بەندکراوانە کە تەمەنیان 12 ساڵ و خوار 12 ساڵە هێشتا نادیارە.

پێشتریش نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدابوو لەبارەی بوونی منداڵانی دەستبەسەرکراو، کە تەمەنیان لە 12 ساڵ تێپەڕناکات و لە زینداندا لە دۆخێکی سەختدان.

شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن، “ئێمە لە دڵەڕاوکێداین لەدوای هێرشەکەی مانگی کانوونی دووەمی 2022 هێشتا چارەنوس و شوێنی بەلایەنی کەمەوە سەد کەس لەو هەرزەکارانە نەزانراوە و ترسێکی زۆرمان لەبارەی ژیانیان هەیە”.

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک “سەیڤ زە چیڵدرن” و “هیومەن ڕایت وۆچ”، ژمارەی منداڵان و هەرزەکارانی دەستبەسەرکراو بەر لە هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆسەر زیندانی سناعە لە حەسەکە 700 کەس بوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا