پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری 1970ەوە، نێچیرڤان بارزانی داوا لە هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقى و كوردستانييه‌كان دەکات كه په‌ند و وانه له‌و مێژووه وه‌رگرن و هەمووان سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو ببینن.
لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئه‌مڕۆ له يادى په‌نجا و سێهه‌مين ساڵه‌يدا، به شكۆوه ڕێككه‌وتنامه‌ى 11ى ئازارى 1970ى شۆڕشى ئه‌يلوول له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، به بير ده‌هێنينه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گيانى هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرين كه به‌شدارييان له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوودا كرد”.
وتیشی،”ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره و گرنگترين به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رميى دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند و ڕه‌وايه‌تيى دۆزه‌كه‌ى به جيهان گه‌ياند”.
ئەوەشی خستەڕوو، “له‌م ياده‌دا داوا له هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقى و كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م كه په‌ند و وانه له‌و مێژووه وه‌رگرن و هه‌موومان سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو ببينين. ده‌وڵه‌مه‌ندى و توانا ماددى و مرۆيييه‌كانى عێراق بۆ پێشخستنى وڵات و خۆشگوزه‌رانيى هاووڵاتييان بقۆزينه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشدا، “با پێكه‌وه كار بكه‌ين و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و سيستمى فيدراڵى و سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزين. هه‌موومان به يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كڕيز و ته‌با، پێكه‌وه بۆ بنياتنانى وڵاتێكى ئاوه‌دان، خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر كار بكه‌ين”.