لە عێراق دەست دەکرێت بە تەرخانکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق دەست دەکات بە تەرخانکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینان و 100 هەزار دیناری زیادەش بۆ ئەم مانگە دەداتە ئەو خانەنشینانەی مووچەکەیان لە خوار 500 هەزار دینارە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “دەستکراوە بە تەرخانکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینان”.

ئەوەش هاتووە، هاوکات بۆ ئەم مانگە بڕی 100 هەزار بەسەر ئەو خانەنشینانەدا دابەش دەکرێت کە مووچەکانیان لەخوار 500 هەزار دینارە، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆ سەختی گوزەرانی ئابووریان بەتایبەت کە مانگی ڕەمەزان دەستپێدەکات و پێداویستی هاوڵاتیان لەو مانگە زیاتر دەبێت.

وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە ئیدارەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی تەواوی ڕێکارەکان جێبەجێ بکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لەڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان هێشتا پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات تەواونەبووە و ناشزانرێت کەی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا