پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئێمە قوربانی بووین بۆ هەموو جۆرە هێرشێک لە لایەنە جیاوازەکانەوە، ئەو مووشەکانەی ئەمجارەش ئاراستەی هەولێر کران هیچ بنەمایەکیان نەبوو، بوونی پێگەی ئیسرائیلیش بەدڵنیاییەوە بەشێک نەبوو لە هێرشەکە.
مەسرور بەرزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات وتی، “داوامان كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێودەو‌ڵه‌تی بكرێت، داوامان له حكومه‌تی فیدراڵی و په‌رله‌مانی عێراقیش كردووه، ته‌نانه‌ت داوامان له ئێرانییه‌كانیش كردووه، خۆیان بێن و ببینن، كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی هه‌یه، ڕاسته یان نا، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، به‌ڵام دەزانین ئه‌مه فشارێکە له‌سه‌رمان”.
وتیشی، “ئێمه بۆ داهاتوو ده‌ڕوانین و ده‌مانه‌وێت حكومه‌تێك له به‌غدا دروست بكه‌ین، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌و شێوازه نه‌بووه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، بۆیه ئه‌مانە فشاری سیاسین له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بكشێنه‌وه، تا ئه‌وان كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر عێراق زیاتر بكه‌ن”.
باسی لەوەشکرد، “ئێمه یه‌كێكین له ناوەندەکانی دابینكردنی وزه، نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ئه‌وروپا و جیهان، ئێمه زیاتر نه‌وت ده‌دۆزینه‌وه و هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانیان ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش شتێكه، ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانییه‌كان نه‌بێت، کە ده‌كرێت هۆكارێكی دیكه بێت”.