پۆڵەتیک پرێس
مۆز یەکێکە لەو میوانەی جگە لەوەی بەتەنها وەک میوە دەخورێت لە ئامادەکردنی چەندین شەربەت و شیرینی جیاوازیشدا بەکاردەهێنرێت، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە بەتایبەتی پۆتاسیۆم کە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
سوودەکانی خواردنی مۆز بە گەدەی بەتاڵ:
-ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، بەمەش ڕێگری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات.
-دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان هەیە و ڕێگری لە کێشەکانی گەدە و قەبزی دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، جەستە لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت.
لەگەڵ ئەوەی مۆز سوودی زۆرە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت، هەروەها پێویستە مۆزی سەوز نەخورێت چونکە ئەو جۆرە کە بەتەواوی پێنەگەیشتووە ڕێژەیەکی زۆر نیشاستەی تێدایە و هەندێکجار هۆکارە بۆ توشبوون بە قەبزی.