پۆڵەتیک پرێس
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی بەتایبەتی ڤیتامین بی 12 سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی تەندروستی پێست و دڵ، چونکە بەشێوەیەکی گشتی ڤیتامین بی یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگ و پێویستەکان بۆ جەستە.
ڤیتامین بی12 پارێزگاری لە تەندروستی خوێن، خانەکان، مێشک، پێست و دڵ دەکات، جەستە ناتوانێت خۆی ئەو جۆە ڤیتامینە بەتەنها بەرهەمبهێنێت بەڵکو دەبێت لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە وەریبگرێت، ئەم خواردنانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی12 پارێزگاری لە تەندروستی پێست و دڵ دەکەن:
-بەرهەمە شیرەمەنیەکان
بەرهەمە شیرەمەنیەکان وەک شیر، پەنیر و ماست سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتین و ڤیتامینەکان، ئەو کەسانەی جەستەیان بەرگەی لاکتۆز ناگرێت کە لەو بەرهەمانەدایە دەتوانن ئەو جۆرانە بخۆن کە لاکتۆزیان تێدانییە.
-هێلکە
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڤیتامین بی، ئاسن و کارۆتینەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و دڵ هەیە.
-سنگی مریشک
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە و چەوری تێدانییە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین بی12ی تێدایە، گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسەکان، پێست و دڵ هەیە.
-تونە
تونە جۆرێکە لە خواردنە دەریاییەکان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی12 و سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین و کانزاکانە، یارمەتی بەرهەمهێنانی خڕۆکەسوورەکان دەدات و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.
-ماسی سەلەمون
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 و ڤیتامین بی ڕۆڵێکی گرنگی لە دروستبوونی ماسولکەکاندا هەیە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و زیادبوونی کێش کەمدەکاتەوە.